ئه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

یۆڤێنتۆس یەکەم ئۆفەری پێشکەش بە بێنفیکا دەکات

یاریگا-
بەرپرسانی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا دەیانەوێت هەفتەی داهاتوو بە فەرمی لە پێناو گواستنەوەی ژائۆ فلیکس دەست بە هەوڵەکانیان بکەن

رۆژنامەی ئابۆلای پۆرتوگاڵی بڵاویکردۆتەوە بەرپرسانی یانەی ئیتاڵی ئامادەن لە پێناو گواستنەوەی هێرشبەری لاوی بێنفیکا بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش ئەو یانەیە بکەن، بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو بیگوازنەوە ریزەکانیان.

فلیکسی 19 ساڵان ئەم وەرزە بە ئاستە نایابەکەی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپی ناچار کردووە هەوڵ بۆ گواستنەوەی بدەن.

Back to top button