یاریگا–
ئا‌نتۆنیۆ کۆنتی، راهێنه‌ری یانه‌ی ئینته‌ر میلانی ئیتاڵی به توندی هێرش ده‌کاته سه‌ر کارگێری یانه‌که‌ی و ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان لێده‌گرێت پشتگیری نه‌کراون.
راهێنه‌ره‌که‌ی نێرازۆری له دوایین کۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی ئه‌م وه‌رزه گووتی ” راسته ئێمه پله‌ی دووه‌می سێریائهیمان به‌ده‌ست هێنا، ئه‌مه واتای ئه‌وه‌یه که ئێمه پێشکه‌وتنێکی زۆرمان کردووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌رپرسانی یانه هیچ پشتگیریان لێنه‌کردین و هیچ کاتێک پڵپشتی یاریزانه‌کان نه‌بون و پێویسته له‌گه‌ڵ خاوه‌نی یانه قسه بکه‌م و ئهرهو بابه‌ته یه‌کلایی بکه‌ینه‌وه ”.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له یانه‌ی ئینته‌ر میلان بڵاویان کردووه چاوه‌ڕێ ده‌کرێت وه‌رزی داهاتوو ئا‌نتۆنیۆ کۆنتی واز له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی ئه‌و یانه‌یه بێنێت.