ئه‌وروپائیسپانیا

مانچێستەر یونایتد جارێکی دیکە هەوڵ بۆ گواستنەوەی فاتی دەدات

یاریگا
ئانسۆ فاتی، هێرشبەری لاوی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا جارێکی دیکە بووەتە ئامانجی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی و ئەو یانەیە دەیەوێت بە هەر شێوەیەک بێت بگوازێتەوە ریزەکانی.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردووە ماوەیەک لەمەوبەر شەیتانە سوورەکان هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە لاوەکەی بلاوگرانا دەست پێکرد و ئامادەبوون بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە 100 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکەن، بەڵام یانە کەتەلۆنیەکە ئامادە نەبوو دەستبەرداری ئەو یاریزانە بێت، بۆیە یانە ئینگلیزیەکە ئێستا جارێکی دیکە دەیانەوێت دووبارە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەکە دەست پێ بکەنەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی بڵاوکردووە بارسێلۆنا لە ترسی ئەوەی کە ئانسۆ فاتی لەدەست بدەن، ئامادەن لەگەڵ باوکی دەست بە گفتوگۆ کردن بکەن لە پێناو نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و زیاد کردنی موچەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button