ئینگلتەرا

ئانسۆ فاتی دڵی لە بارسێلۆنایە

یاریگا

ئانسۆ فاتی، هێرشبەری ئیسپانی یانەی برایتنی ئینگڵتەرا، ئارەزووی گەڕانەوە بۆ ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا دەکات.

هێرشبەرە لاوەکەی بلاوگرانا کە بەشێوەیەکی کاتی لە پرێمەرلیگ یاریی دەکات، هاوینی رابردوو بە ناچاری بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە برایتن کرد.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی زانیویەتی، هێرشبەرەکەی بارسا نایەوێت لەگەڵ یانەکەی لە پرێمەرلیگ بەردەوام بێت.

سپۆرت بڵاویشی کردەوە ئانسۆ فاتی بڕیاریداوە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستە کاتیەکەی، بگەڕێتەوە بارسا و جارێکی دیکە هەوڵی خۆسەلماندن بداتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button