ئیسپانیا
بارتۆمیۆ: ڤار هۆکار نەبوو بۆ لەدەستدانی لالیگا
یریگا- لە چاوپێکەوتنێکی نوێیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، جۆسێپ ماریا باتۆمیۆ چەند تەوەرێکی گرنگی باس لێوە کرد، لە نێویشیاندا بابەتی پڕ مشتومڕی ڤار.
دوای کەرەنتینە و دەست پێ کردنەوەی یارییەکان، بەکارهێنانی ئەو تەکنەلۆژیایە و بڕیارەکانی هەڵایەکی زۆر لەسەر بوو، بە تایبەت لای بارساییەکان و هاندەر و هەوادارەکانی بەوەی ڤار لە بەرژەوەندیڕیاڵ هەڵدەسوڕێت تا نازناوەکە لە زەرژەوەندی مێرەنگی یەکلایی بکاتەوە.
لە لێدوانە نوێیەکەیدا، بارتۆمیۆی سەرۆکی بلاوگرانا لەو بارەیەوە دەڵێت: “ناڵێم تەکنەلۆژیاکە بەو ڕادەیە باش نەبووە کە بووبێتە هۆی ئەوەی ئێمە نازناوەکە لە دەست بدەین، بەڵام بەو ڕادەیەش نموونەیی نەبووە کە شایستەی باشترین خولی جیهان بێت (لالیگا).”