ئیسپانیا

وێنەگری وێنە بەناوبانگەکەی مێسی کۆتایی بە پەیوەندییەکانی هێنا لەگەڵ بارسا

یاریگا- وێنەگری یەکێک لە بەناوبانگترین وێنەکانی لیۆنێل مێسی و بارسێلۆنای سەردەم، کۆتایی بە کارەکانی دەهێنێت لەگەڵ بارسا دوای ساڵانێک کارکردن بن ئەو یانەیە.

وەک لە ڕۆژنامەی مارکا بڵاو کراوەتەوە، سانتیاگۆ گراسیای فۆتۆگرافەر کۆتایی گرێبەستەکەی دەهێنێت لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە و بەبێ ئەوەی ناوبراو هۆکاری نوێ نەکردنەوەی گرێبەستەکەی ئاشکرا بکات.

گارسیا سێ ساڵ لەمەوبەر و بە دیاریکراوی لە شەوی ڕیمۆنتادا مێژووییەکەی بلاوگرانا بەسەر پاریس سانت جێرماند، لە دوای گۆڵە کوشندەکەی بارسا توانی وێنەی شێوازی ئاهەنگێڕانی لیۆ بگرێت و فۆتۆکەش ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد.

وەک خودی وێنەگرە مەکسیکیەکە دەڵێت: “ئەوە بە وێنەی تەمەنم ناو دەبەم. هاوشێوەی وێنەکەی پێلێی مۆندیالی 1958 و ئەوەی مارادۆنای 1986 وایە.”

 

بابەتی زیاتر

Back to top button