ئیسپانیا

ڕیاڵ بە ناچاری کوبۆ دەفرۆشێت

یاریگا- ڕیاڵ مەدرید ناچارە بە یەکجاری دەستبەرداری تاکیفوسا کوبۆ دەبێت، ئەو لاوە بەهرەدارەی کە پێشتر لە بارسێلۆنای ڕکابەری ڕفاندبوو.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی ئاسی ئبیسپانی، بە وابەستەبوون بە یاساکانی تۆپی پێی ئەو وڵاتەوە، یانە شاهانەکە ناتوانێت لە سێ یاریزان زیاتر وەربگرێت لە دەرەوەی کیشوەری ئەرووپا لە کاتێکدا لە ئێستاشدا ڤینیسیۆس جونیۆر و ڕۆدریگۆ و ئیدێر میلیتاوی هەیە.

ڕیاڵ هاۆینی ڕابردوو یاریزانە ژاپۆنیەکەی گواستەوە و ئەم وەرزە بە خواستن ناردیە دەرەوە بۆ ڕیزەکانی مایۆرکا. دەنگۆ هەیە ڕوو یەکێک لە یانەکانی ڕیاڵ سۆسیداد و ڕیاڵ بیتیس لەسەر هێڵن بۆ کڕینی ناوبراو.

بابەتی زیاتر

Back to top button