ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا ئامادەیە گۆڕینەوەیەک لەگەڵ ئارسێناڵ بکات

یاریگا
ماوەیەکە یانەی بارسێلۆنا لە هەوڵی ئەوەدایە فلیپ کۆتینیۆ یاریزانی یانەکەی بگوازێتەوە یانەکەیەکی دیکە، بەڵام زۆری نرخی ئەو یاریزانە بووەتە رێگر.

ماڵپەری فۆت مێرکاتۆ بڵاویکردووە یانە کەتەلۆنیەکە بیری لەوە کردووەتەوە گۆڕینەوەیەک لەگەڵ یانەی ئارسێناڵ بکات و بەرامبەر یاریزانی بەڕازیلی یانەکەیان کە بە شێوەیەکی کاتی یاریی بۆ بایرن میونشنی ئەڵمانیا دەکات، گۆندوزی ناوەڕاستکاری فەڕەنسی ئارسێناڵ بگوازنەوە ریزەکانیان و چاوەڕێ دەکرێت کارگێری گەنەرز بەم پرۆسەیە رازی بن.

کۆتینیۆ دوو وەرزە بە شێوەی خواستن یاریی بۆ بایرن میونشن دەکات و دوای کۆتایی هاتنی چامپیۆنزلیگ ئەو یانەیە جێدێڵێت و دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button