ئه‌وروپائینگلتەرا

سۆلشایەر پێش گواستنەوەی یاریزانێک راوێژی بە رۆناڵدۆ کردووە

یاریگا
ئۆلێ گێنار سۆڵشایەر، راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتد ئینگلیزی ئاشکرای دەکات پێش گواستنەوەی برۆنۆ فێرناندێزی ناوەڕاستکاری پۆرتوگاڵی، راوێژی لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆی هاونیشتیمانی ئەو یاریزانە کردووە.

راهێنەرەکەی شەیتانە سوورەکان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سەنی بەریتانی گووتی ” لە رێگەی پاتریس ئێڤرا توانیم پەیوەندی بە دۆنەوە بکەم و دواتر سەبارەت بە گواستنەوەی هاونیشتیمانیەکەی راوێژم لەگەڵدا کرد و ئەویش دڵنیای کردەمەوە کە دەواتنن سودێکی باشی لێ ببینن، هەرچەندە منیش لەو بڕوایەدا بووم کە ئەو یاریزانە دەتوانێت کاریگەرییەکی باشی هەبێت ”.

برۆنۆ فێرناندێز ناوەڕاستکاری پۆرتوگاڵی سەرەتای ئەم وەرزە پەیوەندی بە مان یونایتد کردووە و لەگەڵ ئەو یانەیە لە سەرجە، خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 43 یاریی کردووە و 23 گۆڵ و 21 ئاسیست بەرهەمەکەی بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button