ئه‌وروپائیتاڵیا

یاریزانێکی ئینتەر میلان دەستگیر کرا

یاریگا
مارسێلۆ برۆزۆڤیچ، یاریزانی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا بە هۆی سەرپێچی کردن لە کاتی لێخورینی ئۆتۆمۆبێل دەستگیر کرا.

رۆژنامەی وەرزشی کۆریرۆدلۆسپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە یاریزانەکەی نێرازۆری دوێنێ لە کاتی لێخورینی ئۆتۆمبێل لە گلۆپی سووری داوە و دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا و دواتر دەرکەوتووە کە ئەو یاریزانە سەرخۆش بووە.

برۆزۆڤیچ دوای دەستگیر کردنی مۆڵەتی شۆفێری لێسەندراوە و تاوەکو ئێستاش یەکلایی نەبەووەتەوە بتوانێت بەشداری یاریی داهاتووی یانەکەی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button