ئاسیاگرنگترین

فەرمی: برۆزۆڤیچ پەیوەندی بە نەسڕی سعوودیەوە كرد

یاریگا –

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی نەسری سعودی گواستنەوەی مارسێلۆ برۆزۆڤیچی كرواتی و ناوەڕاستكاری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

لە ماوەی رابردوودا هەردوو یانەی نەسر و بارسێلۆنا لە كێبڕكێدا بوون بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی برۆزۆڤیچ، لە كۆتاییدا یانە سعودیەكە توانی واژۆی یاریزانەكە بەدەستبهێنێت.

برۆزۆڤیچ گرێبەستێكی بۆ ماوەی سێ ساڵ و تا ساڵی 2026 لەگەڵ نەسر واژۆكرد.

فابریزیۆ رۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی ئاشكرایكردووە ناوەڕاستكارە كرواتیەكە بە بری 18 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانە سعودیەكەوە كردووە.

چاوەڕوان دەكرێت برۆزۆڤیچ پەیوەندی بە شاندی نەسڕەوە بكات لە شاری لشبۆنە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button