ئیسپانیا

بارسێلۆنا دەیەوێت برۆزۆڤیچ لە یانەی نەسڕ بگوازێتەوە ریزەکانی

یاریگا

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دەیەوێت سوود لە دەرفەتی سزادانی یانەی نەسڕ وەربگرێت و مارسێلۆ برۆزۆڤیچ لەو یانەیە بگوازێتەوە ریزەکانی.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، بەهۆی سڕ کردنی یانە سعودیەکە لە گواستنەوەی یاریزانی نوێ، ئەو یانەیە ناتوانێت ناوەڕاستکارە سڕبیەکە لە ئەنجومەنی خولی وڵاتەکەی تۆمار بکات.

بلاوگرانا دەیەوێت سوود لەو دەرفەتە ببینێت و تا ئەو کاتەی سزای سەر یانەکە هەڵدەگیرێت، مارسێلۆ برۆزۆڤیچ بە شێوەی خواستن بگوازێتەوە ریزەکانی.

برۆزۆڤیچ ئەم هاوینە ئامانجی بارسا بوو، بەڵام ئەو یانەیە بەهۆی یاسای دارایی خاوێن نەیتوانی یاریزانەکە بگوازێتەوە و دواجار پەیوەندی بە یانەی نەسڕی سعودیە کرد.

بەشێک لە یانەکانی سعودیە لەوانەش یانەی نەسڕ، بەهۆی قەرزە کەلەکەبووەکانی لەلایەن فیفا لە سێ میرکاتۆی گواستنەوەی یاریزانان سڕ کراون.

بابەتی زیاتر

Back to top button