ئیتاڵیاگرنگترین

یانەی نەسڕ چاوەڕێ وەڵامی برۆزۆڤیچ دەکات

یاریگا

یانەی نەسڕی سعودی هێشتا چاوەڕێی ئەوە دەکات مارسێلۆ برۆزۆڤیچ گڵۆپی سەوز بۆ پێشنیازەکەیان هەڵ بکات.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، یانە سعودیەکە لەسەر هێڵە بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستکارەکەی ئینتەر میلان و چاوەڕێ بڕیاری کۆتایی ئەو یاریزانە دەکەن  .

رۆمانۆ بڵاویشی کردەوە نێرازۆری لەگەڵ نەسڕ لەسەر گواستنەوەی یاریزانە کڕواتیەکە بەرامبەر 22 بۆ 23 ملیۆن گەیشتووەتە رێکەوتن.

برۆزۆڤیچ بڕیاریداوە ریزەکانی ئینتەر میلان جێبێڵێت و ئەو یاریزانە لەلایەن بارسێلۆناش داواکراوە، بۆیە تاوەکو ئێستا چارەنوسی خۆی لە نێوان ئەو دوو یانەیە یەکلایی نەکردووەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button