ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

برۆزۆڤیچ پەیوەندی بە نەسر دەكات

یاریگا –

مارسێلۆ برۆزۆڤیچ، ئەستێرەی كرواتی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی پەیوەندی بە ریزەكانی یانەی نەسری سعودیەوە كرد.

كەمێك پێش ئێستا فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی شارەزا لە بواری گواستنەوەی یاریزانان لە ئەوروپا لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردەوە، برۆزۆڤیچ پەیوەندی بە ریزەكانی یانەی نەسری سعودیەوە دەكات.

لە ماوەی رابردوودا هەردوو یانەی نەسر و بارسێلۆنا لە كێبڕكێی بەدەستهێنانی تواناكانی برۆزۆڤیچدا بوون دواجار یانە سعودیەكە سەركەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی واژۆی یاریزانەكە.

رۆمانۆ ئاشكرایكرد، رۆژی هەینی برۆزۆڤیچ پشكنینە پزیشكیەكانی لەگەڵ یانە نوێیەكەی ئەنجام دەدات.

یاریزانەكە بە گرێبەستێك تا ساڵی 2026 و لە ماوەی سێ ساڵدا 100 ملیۆن یۆرۆ موچەكەی دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button