ئه‌وروپائیتاڵیا

بەرگریکارەکەی لازیۆ تووشی سزایەکی قورس دەبێتەوە

یاریگا
پاتریچ، بەرگریکاری ئیسپانی یانەی لازیۆی ئیتاڵیا بە هۆی گازکردنی یاریزانی یانەی لێچێ تووشی سزایەکی قورس دەبێتەوە و پێدەچێت بۆ چوار یاریی سڕ بکرێت.

رۆژنامەی لاگازێتادلۆسپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە دوایین خولەکەکانی یارییەکەی نێوان لێچێ و لازیۆ بوو کاتێک گرژی و ئالۆزی لە نێوان بەرگریکارەکەی لازیۆ و دۆناتی یاریزانی بەرامبەر دروست بوو و یاریزانە ئیسپانیەکە لەناکاو گازی ئەو یاریزانەی کرد، هەرچەندە ناوبژیوان ئەم دیمەنەی بەرچاو نەکەوت، بەڵام دواتر لە رێگەی ڤارەوە ئەم دیمەنە پشت راستکرایەوە و وبەرگریکارەکەی لازیۆ بە کارتی سوور دەرکرا.

سەرچاوەکە ئاشکراشی کردووە لێژنەی تەمبێکاری لە ئەنجومەنی سێریائەی ئیتاڵیا بریاریداوە پاتریچ بۆ چوار یاریی سڕ بکات، هەرچەندە تاوەکو ئێستا بریارەکە رانەگەیێندراوە.

Back to top button