ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید ئۆفەری فەرمی پێشکەشی جۆزێ مۆرینیۆ دەکات

پۆستەکە تەنیا واژۆیەکی ماوە

Yariga App

یاریگا –

سەرچاوە میدیاییەکان لە مەدریدەوە پشتڕاستی دەکەنەوە یانەی ریال مەدرید بە فەرمی پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی پێشکەشی جۆزێ مۆرینیۆی پورتوگالی کردووە.

دوای وەرزێکی پڕ لە قەیران و دابەزینی ئاستی تیپەکە، فلۆرێنتینۆ پێرێز بڕیاریداوە جارێکی دیکە متمانە بە سپیێشەڵ وەن ببەخشێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاس، ئۆفەرەکە بە فەرمی گەیشتووەتە دەست مۆرینیۆ و کارگێڕیی یانەکە پێیان راگەیاندووە، ئەگەر رەزامەند بیت، پۆستەکە بۆ تۆیە.

جۆزێ مۆرینیۆ و فلۆرێنتینۆ پێرێز

ئەم بڕیارەی ریال مەدرید دوای ئەوە دێت کە یانەکە پێویستی بە کەسایەتییەکی بەهێز هەیە بۆ رێکخستنەوەی ژووری جلگۆڕین بۆ گەڕاندنەوەی نازناوەکان. ئێستا هەموو جیهان چاوەڕێی وەڵامەکەی مۆرینیۆ دەکەن، کە ئەگەر رەزامەندی دەربڕێت، دەبێتە گەڕانەوەیەکی مێژوویی بۆ ئەو راهێنەرەی لە نێوان ساڵانی 2010 بۆ 2013 سەرکردایەتی یانە شاهانەکەی دەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button