ئیتاڵیا

ڕۆژنامەکانی ئیتاڵیا: ڕانگنیک ڕاهێنەری نوێی ئەیسی میلانە!

یاریگا – سەرجەم هەواڵی ڕۆژنامەکانی ئەم ئێوارەیەی ئیتاڵیا ئاماژە بەوە دەدەن کە ڕالف ڕانگنیک دەبێتە ڕاهێنەری داهاتووی ئەی سی میلان و گرێبەستەکە تەنها ڕاگەیاندنی ماوە.

بەپێی سەرچاوە دیاریەکانی ئیتاڵیا “سکای سپۆرتس ئیتاڵیا” و “تۆتۆ مێرکاتۆ” ڕانگنیک دەبێتە ڕاهێنەری یانەکە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە پاولۆ مالدینی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە دژی ئەم بریارە بووە. هەربۆیەش ئەی سی میلان دەیەوێت پۆستی باڵوێزی یانەکە بە ماڵدینی بدات و کارکردنیان بەریەککەوتنی لەگەڵ راهێنەر نوێیەکەدا نەبێت.

شایانی باسە لە رابردوودا ڕانگنیک داوای کردبوو کۆنتڕۆڵی تەواوی یانەکە بگرێتە دەست لەحاڵەتی هاتنی، ئەمەش ماڵدینی تووڕەکردبوو و بە ئاشکرا پێیگوتبوو “پێویستە فێری ڕێزگرتن بیت” و دۆخەکە ئاڵۆزتر بوو بەم لێدوانەی ماڵدینی و ئێستاش چاوەڕواندەکرێت گۆڕانکاری لە پۆستەکەی ماڵدینیدا بکرێت لەگەڵ هاتنی ڕاهێنەرە ئەڵمانیەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button