ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

درۆ دەکەن؛ رافینیا وەڵامێکی توندی دەنگۆکان دەداتەوە

حەز ناکەن من لێرە ببینن

Yariga App

یاریگا –

رافینیا لە کاتی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ESPN پێش یاریی کلاسیکۆ، بە توندی ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە رۆیشتنی لە یانەی بارسێلۆنا دەکەن.

لە چاوپێکەوتنەکەدا رافینیا بە شێوەیەکی توند وەڵامی دەنگۆکان لەسەر داهاتووی دەداتەوە و دەڵێت:

لەو کاتەوەی هاتوومەتە بارسێلۆنا، لە رۆژی یەکەمەوە دەنگۆ لەسەر رۆیشتنم لە یانەکە هەبووە. پێم وایە خەڵک حەز ناکەن من لێرە ببینن. بە تایبەتی رۆژنامەنووسان… رۆژنامەنووسێک هەیە کە تەنیا درۆ دەکات.

رافینیا رەخنەی لەو هەواڵانە گرت کە دەیانگوت گومانی لە داهاتووی هەبووە و گوتی:

ئەو رۆژنامەنووسەی ئەوەی نوسیووە، شتی دیکەی ناڕاستیشی دەربارەی من نوسیووە، دەیگوت لەگەڵ یانەکە کۆبوومەتەوە کە بە شێوەیەکی ناوخۆیی باسی دوودڵی خۆمم کردووە، کە دڵنیا نەبوومە دەمێنمەوە یان نا… ئەو کابرایە تەنیا درۆ دەکات.

کاپتنەکەی بارسا ئەوەی روون کردەوە کە ئەو سەرنجی لەسەر بردنەوەی نازناوەکانە، نەوەکوو دەنگۆکانی گواستنەوە. دوای گەڕانەوەی لەو پێکانەی لەگەڵ هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل تووشی بوو، رافینیا ئومێدەوارە نازناوێکی دیکەی لالیگا لەگەڵ بارسا بباتەوە.

رافینیا لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی:

بۆ ئەوەی راستگۆ بم، ئەوەی بۆ من گرنگە بردنەوەی لالیگایە، بێگوێدانە ئەوەی رکابەرەکە کێیە. بۆ هاندەران و ئەو کەسانەی لێرە لەمێژە ماونەتەوە، بردنەوەی نازناوەکە بەرامبەر گەورەترین رکابەرمان شتێکی تایبەتە. بۆ من گرنگترین شت بردنەوەی خولەکەیە. ئەگەر بەرامبەر ئەوانیش بێت، ئەوە باشتریشە.

سەرەڕای لەدەستدانی هەندێک یاری بەهۆی پێکانەوە، هێرشبەرە بەڕازیلییەکە لەم وەرزەدا لە 31 یاریدا 19 گۆڵ و 7 ئەسیستی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button