ئیسپانیاگرنگترین

کۆتایی سیبایۆس لە ریال مەدرید؛ ئاربێلوا لێی خۆشنابێت

جارێکی دیکە سیبایۆس دوورخرایەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدرید، بە سەرکردایەتی ئالڤارۆ ئاربێلوا، بە پێکهاتەیەکی تۆکمەوە خۆی بۆ یارییەکەی ئەمشەو بەرامبەر ئیسپانیۆل ئامادەکردووە، بەڵام لیستی راهێنەرەکە بە تەواوی نیشانەی پرسیاری لەسەر دۆخی چەند یاریزانێک جێهێشتووە.

ریال مەدرید بە فەرمی لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ یارییەکە راگەیاند و دیارترین رووداوی ئەمجارە، دووبارە دوورخستنەوەی دانی سیبایۆسە کە ئاربێلوا بە بڕیارێکی هونەری ناوی یاریزانەکەی لە لیستەکە سڕیوەتەوە.

لیستی فەرمیی یاریزانانی ریال مەدرید بۆ یارییەکەی بەرامبەر ئیسپانیۆڵ

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی مارکا ئەمە چیدیکە تەنیا بڕیارێکی کاتی نییە، بەڵکوو پەیوەندی نێوان ئەم دوو کەسە گەیشتووەتە بنبەست و پێدەچێت لە هاوینی داهاتوودا، سیبایۆس بە ناچاری یانەکە جێبهێڵێت، سەرەڕای ئەوەی هێشتا ساڵێکی دیکە لە گرێبەستەکەی ماوە.

 لە بەرامبەردا، ئاربێلوا لەم گەشتەدا سێ ئەستێرەی گەورەی لەدەستداوە؛ کیلیان ئێمباپێ و تیبو کۆرتوا کە هێشتا پێکانەکانیان بە تەواوی چاک نەبووەتەوە و هەوڵدەدەن بە زووترین کات خۆیان بۆ کلاسیکۆی رۆژی 10ـی ئایار ئامادە بکەن. هەروەها دانی کارڤاخاڵ بەهۆی پێکان لە پەنجەی پێی و چەند یاریزانێکی دیکەش وەکوو میلیتاو، گولەر و رۆدریگۆ بەهۆی پێکانە درێژخایەنەکانەوە لە دەرەوەی لیستەکەدان.

بابەتی زیاتر

Back to top button