ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

مارچینیاک: لە یارییەکەی بەرامبەر ئینتەر میلان بڕیارەکانم لە بەرژەوەندی بارسێلۆنا بوون

ناوبژیوانە پۆڵەندییەکە دان بە راستییەکان دادەنێت

Yariga App

یاریگا –

شیمۆن مارچینیاک، ناوبژیوانی ناوداری پۆڵەندی، لە لێدوانێکی چاوەڕواننەکراودا دانی بەوەدانا کە لە یاریی وەرزی رابردووی نێوان بارسێلۆنا و ئینتەرمیلان لە چامپیۆنزلیگ، بڕیارەکانی سەرەتا لە سوودی یانە کاتالوونییەکە بوون.

لە کاتی بۆنەیەکدا لە پۆڵەندا، هاندەرێکی بارسێلۆنا لە مارچینیاک نزیک دەبێتە و بەهۆی ئاستی لە یاریی گەڕانەوەی وەرزی رابردوو بەرامبەر ئینتەر سەرزەنشتی دەکات، کە بووە هۆی ئەوەی بلاوگرانا نەگاتە یاریی کۆتایی، و پێی گوت؛ بەهۆی ئاستی ساڵی رابردووت لێت خۆشنابم.

بەڵام ناوبژیوانە پۆڵەندییەکە نەک هەر هاوڕا نەبوو، بەڵکوو جەختی کردەوە کە تەکنەلۆجیای ڤار دوو جار دەستوەردانی کردووە، چونکە دوو بڕیاری لە بەرژەوەندیی بارسێلۆنا دابوو.

من لە یارییەکەدا دژی بارسیلۆنا نەبووم. بڕیارەکانم لە قازانجی بارسیلۆنا بوون و ڤار منی راستکردەوە. لێدانێکی سزام دژی بارسێلۆنا هەژمار نەکرد، بەڵام ڤار بانگی کردم و دیمەنەکەی پێشاندام، دواتر بریاری لێدانی سزام دا. کەواتە ئەگەر راستگۆ بین، دوو بڕیارم لە قازانجی بارسێلۆنا دا بەڵام ئەوان راستیان کردمەوە.

دواتر هاندەرەکە بە گاڵتەوە لێی دەپرسێت؛

“ئەگەر 100 یۆرۆت بدەمێ، لێدانێکی سزا بۆ بارسێلۆنا هەژمار دەکەیت؟”، ناوبژیوانەکەش بێدوودڵی و بە “نەخێر” وەڵامی دایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button