ئه‌وروپائیتاڵیا

هاندەرانی سێریائەی دەگەڕێنەوە یاریگاکان

یاریگا
سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیتاڵیا مژدە دەداتە هاندەرانی یانەکانی وڵاتەکەی کە بەم زووانە رێگەیان پێدەدرێت لە یاریگاکان ئامادەبن بۆ هاندانی یانەکانیان.

گابریێل گراڤینا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی لاگازێتادلۆسپۆرتی ئیتاڵی گووتی ” لەگەڵ حکومەتی وڵاتەکەمان لە هەوڵی ئەوەداین بەم زووانە رێگە بە هاندەران بدرێتەوە لە یاریگەکان ئامادەبن و هەر کاتێک حکومەت رەزامەندی دەربڕی، ئەو کات دەتوانین رێگە بە رێژەیەکی هاندەران بدەین لە نزیکەوە بینەری یارییەکانی یانەکانیان بن ”.

ناوبراو ئەوەشی ئاشکرا کردووە هەر کاتێک رێگەیان پێدرام، ئەوان دەتوانن رێگە بە ٪25 هاندەران بدەن لە یاریگەکان ئامادەبن، بە مەرجێک رێنماییە تەندروستیەکان جێبەجێ بکەن.

Back to top button