
یاریگا –
ڤیکتۆر یۆكێرێشی سویدی، یاریزانی یانەی سپۆرتینگ لیسبۆنی پۆرتوگالی، ئۆفه‌رێكی فەرمی یۆڤینتۆسی ئیتاڵی رەتکردەوە
یانه‌ی یۆڤینتۆسی ئیتاڵی یه‌كێك بوو له‌و یانانه‌ی هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی یاریزانه سویدیه‌كه‌ی ده‌دا، بۆ ئەوەی لە گواستنەوەی هاوینەی ئێستای 2025 پەیوەندی به خانمه پیره‌كه بكات.
یۆكێرێشی تەمەن 26 ساڵ، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی سپۆرتینگ لیسبۆنی پۆرتوگالی هەیە و له هاوینەی 2028دا کۆتایی دێت.
چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپی و سعودیە ده‌یانه‌وێت له گواستنەوەی هاوینه بیگوازنه‌وه ریزه‌كانی له دیارترینیان یۆڤینتۆس و هیلال و مانچێستەر یونایتد و ئارسیناڵن.
رۆژنامەی کۆریێر دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی رایگه‌یاندووه، یانەی یۆڤینتۆس ڤیکتۆر یۆكێرشی هێرشبەری سویدی وەک ئامانجێک بۆ گواستنەوەی هاوینە دەستنیشانکردووە، بۆ ئەوەی پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێی هێڵی هێرشبەری تیپەکە بەهێزتر بکات.
رۆژنامە ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ڤیکتۆر یۆكێرێش هێرشبەری یانەی سپۆرتینگ لیسبۆنە ئۆفەرێکی لە خانمه پیره‌كه پێگه‌یشتووه بۆ ئەوەی بۆ ماوەی پێنج ساڵ بە مووچەی ساڵانەی 13 ملیۆن یۆرۆ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هێرشبه‌ره سویدیه‌كه بكات و ئاماده‌یه 60 ملیۆن یۆرۆش له پێناو گواستنه‌وه‌ی به یانه پۆرتوگالیه‌كه بدات.
پێشتریش یاریزانه‌كه ئۆفه‌رێكی خه‌یاڵی یانه‌ی هیلالی سعودی رەتکردووتەوە یاریزانه‌كه ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی به یانه‌یه‌كی پرێمه‌رلیگ بكات كه ئارسیناڵ و مانچێسته‌ر یونایند هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن.
ڤیکتۆر یۆكێرێش لە وه‌رزی 2024/2025ی پۆرتوگال 33 یاری لەگەڵ سپۆرتینگ لیسبۆنە كردووه، 39 گۆڵ و 7 ئەسیستی هه‌بوو.