ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

فەرمی: سێریائەی ئیتاڵیا بەردەوام دەبێت

یاریگا
چەند یانەیەکی ئیتاڵی هەوڵی ئەوەیانداوە کە ئەنجامەکانی ئەم وەرزەی سێریائەی بە هۆی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڵوەشێندرێنەوە و یارییەکان دەست پێ نەکرێنەوە، بەڵام ئەمڕۆ دەنگ لەسەر ئەوە درا کە خولەکە دەست پێ بکرێتەوە.

ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیتاڵیا بڵاویکردەوە ئەمڕۆ لە ڤیدیۆ کۆنفڕانسێکدا زۆرینەی یانەکانی وڵاتەکەیان دەنگیان بە دەست پێکردنەوەی یارییەکانی ئەم وەرزەدا، بە مەرجێک ئەگەر دۆخەکە ئاسایی بویەوە و هیچ مەترسیەک لەسەر هاندەران نەما و ئەو کاتیش یارییەکان بەبێ ئامادەبوونی هاندەران بکرێت، بۆیە دواجار بریاردرا کە یارییەکانی ئەم وەرزەی سێریائەی دەست پێ بکرێنەوە.

پێشتر هەردوو یانەی تۆرینۆ و برێشیا رایانگەیاندووە کە ئامادەنین ئەم وەرزە بەشداری هیچ یارییەک بکەنەوە، بەڵام دوای کۆبونەوەیەکی ئەمڕۆ ناچارن لە ئەگەری دەست پێکردنەوەی یارییەکان، ئەوا بەشداری بکەن.

Back to top button