ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید یەکەم گرێبەستی وەرزی داهاتووی یەکلایی کردەوە

دوای درەوشانەوەی لە ئیتاڵیا، ریال مەدرید دەیگەڕێنێتەوە

Yariga App

یاریگا –

کارگێڕیی یانەی ڕیال مەدرید بە فەرمی هەنگاوە کردارییەکانی بۆ داڕشتنەوەی پێکهاتەی وەرزی نوێ دەستپێکرد و یەکەم گرێبەستی یەکلایی کردەوە.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، یەکەم بڕیاری بەرپرسانی ریال مەدرید لە وەرزی نوی گەڕاندنەوەی یاریزانی لاوی ئەرجەنتینی، نیکۆ پازە بۆ بێرنابیۆ.

هەرچەندە بەگوێرەی گرێبەستەکەی نێوان ریال مەدرید و یانەی کۆمۆی ئیتاڵی، مێرێنگی تاوەکوو کۆتایی مانگی ئایار مۆڵەتی هەبوو بۆ بڕیاردان، بەڵام ئاستە بەرز و سەرنجڕاکێشەکەی ئەم یاریزانە وایکردووە فلۆرێنتینۆ پێرێز و دەستەی کارگێڕیی یانەکە زۆر زووتر بڕیاری خۆیان بدەن و یانە ئیتاڵییەکەش لەم بڕیارە ئاگادار بکەنەوە.

ئەم بڕیارەی ریال مەدرید دوای ئەوە دێت کە نیکۆ پاز ئاستێکی سەرسووڕهێنەری لە سێریا ئەی پێشکەشکرد. ئەستێرە 21 ساڵانییەکە لە وەرزی ئێستادا لە ژێر سەرپەرشتی سیسک فابریگاس بووەتە بڕبڕەی پشتی یانەی کۆمۆ و لە کۆی 37 یاریی لە خول و جامی ئیتاڵیا، توانیویەتی 13 گۆڵ بکات و 8 ئەسیستیش بۆ هاوڕێکانی دروستبکات. ئەم ژمارە بەرزانە بۆ یاریزانێکی هێڵی ناوەند، وایکردووە بەرپرسانی ڤاڵدێبێباسی بگەنە ئەو بڕوایەی نیکۆ ئێستا ئامادەیە بۆ ئەوەی لە ناو پێکهاتەی سەرەکی یانە شاهانەکەدا جێگەی خۆی بکاتەوە.

پەیوەندییە باشەکانی نێوان سیسک فابریگاس و بەرپرسانی مەدرید ئاسانکارییەکی زۆری بۆ ئەم پرۆسەیە کردووە، بەڵام گەڕانەوەی نیکۆ پاز تەنیا سەرەتایەکە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، کۆمۆ دەیەوێت لە بەرامبەر لەدەستدانی ئەم ئەستێرەیە، جارێکی دیکە روو لە ئەکادیمیای مەدرید بکاتەوە و چاوی لە چەند بەهرەمەندێکی دیکەی وەکوو یانێز و فۆرتیایە. بەم شێوەیە، نیکۆ پاز دەبێتە یەکەم واژۆی فەرمی مەدرید بۆ هاوینی داهاتوو، کە چاوەڕوان دەکرێت گۆڕانکاریی گەورە لە پێکهاتەی یانەکەدا رووبدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button