
یاریگا –
لە کاتێکدا زۆربەی میدیاکان گەورەکانی ئیسپانیا باس لەوە دەکەن نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤینیسیۆس جۆنیۆر لەگەڵ ریال مەدرید تەنیا پەیوەستە بە کات، زانیارییە نوێیەکان پێچەوانەی هەموو هەواڵەکان بڵاودەبنەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رامۆن ئالڤارێز، رۆژنامەنووسی رادیۆ مارکا، تاوەکوو ئەم ساتە هیچ رێککەوتنێکی فەرمی لە ئارادا نییە و دانوستانەکان گەیشتوونەتە بنبەستێکی دارایی.
🚨Vinicius y el Real Madrid no tienen un acuerdo de renovación en este momento. Ambas partes quieren entenderse, pero sigue habiendo distancia en lo económico. Sé que voy un poco a contracorriente. pic.twitter.com/7CuQrXJs45
— Ramón Álvarez de Mon (@Ramon_AlvarezMM) April 24, 2026
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش داوە، هەرچەندە هەردوو لایەن؛ کارگێڕیی ریال مەدرید و بریکارەکانی یاریزانەکە خواستی تەواویان بۆ درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی ڤینی لە بێرنابیۆ هەیە، بەڵام بەربەستێکی گەورە لە لایەنی ئابووری و مەرجە داراییەکاندا دروستبووە. ڤینیسیۆس داوای مووچەیەک دەکات کە لەگەڵ پێگەی ئێستای وەکوو یەکێک لە باشترینەکانی جیهان بگونجێت، بەڵام ئۆفەرەکەی فلۆرێنتینۆ پێرێز هێشتا نەگەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە یاریزانەکە و دەوروبەرەکەی چاوەڕێی دەکەن.
ئەم زانیارییانە لە کاتێکدا بڵاودەبنەوە کە زۆربەی رۆژنامەنووسە ناودار و میدیا جیهانییەکان باس لە رێککەوتنی تەواو دەکەن. بەڵام راستییەکە ئەوەیە کە هێشتا مەرجە داراییەکان واژۆ نەکراون. ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە بازاڕی هاوینە دەکرێت سوپرایزی گەورەی تێدا بێت، بەتایبەت کە یانە دەوڵەمەندەکانی دیکە چاویان بڕیوەتە ئەم هەلە بۆ راکێشانی ئەستێرە بەڕازیلییەکە.



