ئیسپانیاگرنگترین

تۆڵەی رابردوو یان بڕیاری تەکنیکی؟ بەهۆی کارڤاخاڵەوە کانیزارێس هێرش دەکاتە سەر ئاربێلوا

"رق وەکوو ماست نییە زوو بەسەربچێت"

Yariga App

یاریگا –

جارێکی دیکە ژووری جلگۆڕینی ریال مەدرید و بڕیارەکانی ئالڤارۆ ئاربێلوا دەبنە جێگەی مشتومڕی میدیاکان، بەڵام ئەمجارە بابەتەکە تەنیا وەرزشی نییە، بەڵکو باس لە رق و کینەی کۆن دەکرێت.

رق وەکوو ماست نییە زوو بەسەربچێت
سانتیاگۆ کانیزارێس، گۆڵپارێزی پێشووی یانەی شاهانە، لە بەرنامەیەکی رادیۆی کۆپێ، بەهۆی پەراوێزخستنی دانی کارڤاخال هێرشێکی توندی کردە سەر ئاربێلوا . کانیزارێس بە دەستەواژەیەکی گاڵتەجاڕانە گوتی پێدەچێت رق و کینە لای ئاربێلوا درەنگتر لە ماست بەسەربچێت!، ئەمەش وەکوو ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کە ئاربێلوا هێشتا ئەو رۆژانەی لەبیر نەکردووە کە کارڤاخال شوێنەکەی لێ داگیرکرد و بوو بە یاریزانی سەرەکی هێڵی بەرگریی ریال مەدرید.

بێڕێزی بەرامبەر ئەفسانەیەک
کانیزارێس پێی وایە کارڤاخال شایەنی ئەم مامەڵەیە نییە و دەڵێت؛

کارڤاخاڵ ئەفسانەیە، ئەگەر قاچیشی شکابێت دەبێت یاری پێ بکرێت تەنیا بۆ ئەوەی هاندەران بیبینن. بێڕێزییەکی گەورەیە یاریزانێکی وەکوو کارڤاخال لەم وەرزەدا هیچ خولەکێکی پێ نەدرێت.

 کارڤاخال تەنیا ژمارە نییە
رۆژنامەنووس پاکۆ گۆنزالێسیش پاڵپشتی خۆی بۆ کارڤاخال دەربڕی و رەخنەی لە لێدوانەکەی ئاربێلوا گرت کە گوتبووی “من 23 یاریزانم هەیە و هەمویان وەکوو یەکن”. گۆنزالێس دەڵێت؛

ئاربیلوا هەڵە دەکات، ئەو 23 یاریزانی نییە، 22 یاریزان و کاپتنێکی هەیە، 22 یاریزان و ئەفسانەیەکی هەیە کە شەش چامپیۆنزلیگی بردووەتەوە. ناکرێت کارڤاخال بخەیتە ئاستی یاریزانە ئاساییەکان.

 دانی کارڤاخال گرێبەستەکەی لە کۆتایی ئەم وەرزە تەواو دەبێت، تەنیا 885 خولەک یاریی کردووە، ئەمەش گومانەکان لەسەر داهاتووی لەگەڵ یانەکە و پەیوەندیی لەگەڵ ئاربێلوا زیاتر دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button