ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی بارسێلۆنا V سێلتا ڤیگۆ؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی گەڕی 33ی لالیگای ئیسپانیا بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری سێلتا ڤیگۆ دەكات.

وابڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:30 بەكاتی هەولێر بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری سێلتا ڤیگۆ بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 33 لالیگای ئیسپانیا.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

تەنیا چەند هەفتەیەكی كەم بۆ كۆتایهاتنی ئەم وەرزەی لالیگا ماوە و بارسێلۆنا تاوەكوو ئێستا نزیكترین ركابەری بردنەوەی نازناوەكەیە.

بارسێلۆنا لەم وەرزەی لالیگادا 31 یاریی كردووە توانیویەتی 26 یاریی بباتەوە یەك یاریی بدۆڕێنێت و چوار یارییش یەكسان بێت.

بە كۆكردنەوەی 79 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانیا دێت.

لە بەرامبەردا سێلتا ڤیگۆ هەوڵی بەدەستهێنانی كورسییەكی پاڵەوانیەتیە ئەوروپیەكانی وەرزی داهاتوو دەدات، لەم وەرزەی لالیگادا لە كۆی 31 یاریی 11 یاریی بردووەتەوە یازدە یارییش یەكسان بووە و نۆ یاریی دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 44 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی لالیگا دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

بارسێلۆنا بە بێ رافینیا، بێرناڵ و كریستێنسن رووبەڕووی سێلتا ڤیگۆ دەبێتەوە.

سێلتا ڤیگۆ بە بێ میگێل رۆمان، ستارفێلت و فێرناندێز رووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا

گارسیا

كۆندێ، ئێریک گارسیا، كوبارسی، كانسێلۆ

پێدری، دی یۆنگ

یامال، ئۆلمۆ، راشفۆرد

فێران تۆرێس

پێکهاتەی پێشبینیکراوی سێلتا ڤیگۆ

رادو

رۆدریگێز، ئایدۆ، ئالۆنسۆ

مینگوێزا، ڤیسینۆ، ماریبا، كارێیا

جوتگلا، ئێگلاسیاس، سوێدبێرگ

بابەتی زیاتر

Back to top button