
یاریگا –
جارێکی دیکە ناوی جۆزێ مۆرینیۆ لە ئاسمانی مەدرید دەنگ دەداتەوە و ئەم جارەە دوای وەرزێکی بێ نازناو و پڕ لە بێهیوایی بۆ یانەی شاهانە، هاندەران و میدیاکان دەپرسن؛ کاتی گەڕانەوەی مۆرینیۆیە؟
بێدەنگی مۆرینیۆ و دڵەڕاوکێی بێنفیکا
جۆزێ مۆرینیۆ کە ئێستا راهێنەری بێنفیکایە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دڵەڕاوکێی خستە کارگێڕیی یانە پۆرتوگالییەکە و رایگەیاند ناتوانێت گەرەنتی مانەوەی بکات لە وەرزی داهاتوو، ئەم لێدوانە دەرگای بۆ هەموو ئەگەرەکان کردووە، بەتایبەت کە پێرێز بەدوای چارەسەرێکی خێرادا دەگەڕێت بۆ گەڕانەوەی تیپەکەی بۆ سەر سەکۆی نازناوەکان.
Mourinho, tranquilo ante el ruido… y sin llamada
https://t.co/teoawu8Z6V— MARCA (@marca) April 20, 2026
تاوەکوو ئێستا زەنگی تەلەفۆنەکە لێی نەداوە!
سەرڕای هەموو دەنگۆکان، رۆژنامەی مارکا لە زاری سەرچاوە نزیکەکانی ریال مەدریدەوە ئاشکرای دەکات، تاوەکوو ئەم ساتە هیچ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی یان فەرمی لە لایەن ریال مەدریدەوە بۆ مۆرینیۆ نەکراوە.
مۆرینیۆ دەزانێت هێشتا ناوەکەی سەنگی خۆی هەیە و مێرێنگیش لای ئەو زۆر تایبەتە، ئەگەر پەیوەندییە چاوەڕوانکراوەکە بگات، رەنگە هەموو شتێک بگۆڕێت و مۆرینیۆ گڵۆپی سەوز بۆ قەڵای شاهانە دادەگیرسێنێت.



