ئیسپانیاگرنگترین

گریزمان و ئاتلێتیکۆ؛ وەفایەک بۆ کۆتا سات و گەشتێک بەرەو خەونە ئەمریکییەکە

گریزمان داوای کرد لە ئاتلێتیکۆ بمێنێتەوە..

Yariga App

یاریگا –

چیرۆکی ئانتوان گریزمان و ئاتلێتیکۆ مەدرید بەرەو کۆتاییەکی دراماتیکی دەچێت؛ دوای ئەوەی پێنجشەممەی رابردوو بە فەرمی واژۆکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئۆرلاندۆ سیتی راگەیەندرا، وردەکاری نوێ دەربارەی ئەو مامەڵەیە ئاشکرا بوو کە پێشانی دەدات گریزمان چەندە پابەندە بە یانە مەدریدییەکەوە.

ئانتوان گریزمان لە کاتی واژۆکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئۆرلاندۆ سیتی

بۆچی گواستنەوەکە دواکەوت؟
ئالفۆنسۆ مۆندێلۆ، بەڕێوەبەری پێشبڕکێکانی خولی ئەمریکی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی AS ئاماژەی بەوە کرد کە رێککەوتنەکە بۆ مانگی ئاداری رابردوو بووە، بەڵام گریزمان رەتیکردووەتەوە لەو کاتەدا یانەکە جێبهێڵێت، چونکە دەیەوێت نازناوێک بۆ هاندەرانی رۆخی بلانکۆس بەدەستبهێنێت، بەتایبەت کە تیپەکە لە قۆناخی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگدایە.

مۆندێلۆ دەڵێت؛

گریزمان داوای کرد تاوەکوو کۆتایی وەرز بمێنێتەوە، چونکە دەیەوێت بە شانازییەوە ماڵئاوایی بکات.

خولی ئەمریکی چیدیکە خولی خانەنشینان نییە
مۆندێلۆ جەختی لەوەش کردەوە کە سیاسەتی خولی ئەمریکی گۆڕاوە؛ ئێستا تێکڕای تەمەنی یاریزانە نێودەوڵەتییە نوێیەکان 24 ساڵە. چوونی گریزمان دوای مۆندیالی 2026، هاوشانی مێسی و یاریزانە گەورەکانی دیکە، وەرچەرخانێکی مێژوویی دەبێت بۆ تۆپی پێی ئەمریکا، بەتایبەت لەژێر سەرپەرشتی راهێنەرێکی وەکوو پۆچێتێنۆ بۆ هەڵبژاردەی ئەمریکا.

بابەتی زیاتر

Back to top button