
یاریگا –
یانەی چێڵسی لەگەڵ ئەستێرەیەکی گەیشتووەتە رێککەوتن و بۆ ماوەیەکی درێژ گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، مۆیسێس کایسیدۆ لەگەڵ یانەکەی گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ گرێبەستی نێوانیان. لە رێککەوتنە نوێیەکەدا مووچەکەی بەرزترکراوەتەوە.
ئەو رۆژنامەنووسە ئەوەشی ئاشکراکردووە کە نوێکردنەوەکە بۆ دوو ساڵی دیکەیە. بەوەش ئەستێرە ئیکوادۆرێکە تا ساڵی 2033 لەگەڵ بلووز دەمێنێتەوە. ئەوەی ماوە، تەنها راگەیاندنی فەرمیە.
🚨✍🏼 Moisés Caicedo’s new contract at Chelsea: salary improved, two more years until June 2033, totally sharing club view for long term.
Here we go. Announcement next. 🔐🇪🇨 pic.twitter.com/IzbwgVPwZt
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) April 16, 2026
مۆیسێس کە ئێستا تەمەنی 24 ساڵە، هاوینی 2023 بە بڕی 115 ملیۆن پاوەند لە بڕایتنەوە بە گرێبەستێکی 8 ساڵی گواسترایەوە بۆ ستامفۆردبریج. بەهای گرێبەستەکەی کایسیدۆی کردە گرانترین گواستنەوە لە مێژووی یانە ئینگلیزیەکاندا.



