
یاریگا –
رافینیا بە تووڕەییەوە کاردانەوەی نیشاندا دوای رووبەڕووبوونەوەکەی یانەی بارسێلۆنا بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید و ئەنجامەکەی زۆر بە نادادپەروەرانە ناوبرد.
یاریزانە بەرازیلییەکە کە بەهۆی پێکانەوە لە یارییەکە بێبەش بوو، بەڵام لە یاریگای مێترۆپۆلیتانۆ ئامادە بوو و بە بێدەنگیش نەمایەوە: “ئەمە یارییەکی دزراوە. یەک هەڵەکردن مرۆڤانەیە، بەڵام ئەوەی دووبارە ببێتەوە لە یاریی گەڕانەوەدا؟ ئێمە زۆر باش یاریمان کرد، بەڵام ئەم یارییەیان لێ سەندین.”
هەروەها رافینیا بە توندی رەخنەی لە ئاستی ناوبژیوان گرت و گوتی:
کێشەی زۆر لە ئاستی ناوبژیوان هەبوو. ئەو بڕیارانەی دران باوەڕپێنەکراون. ئاتلێتیکۆ فاوڵی زۆریان کرد و تەنانەت یەک کارتی زەردیشیان وەرنەگرت. بە راستی دەمەوێت لە ترسی ناوبژیوان سەبارەت بە رێگەدان بە سەرکەوتنی بارسێلۆنا تێبگەم.



