
یاریگا –
نەهامەتییەکانی لیڤەرپوول قووڵتر دەبنەوە و سەرەرای ئەنجامە خراپەکانیان ئەستێرەیەکیشی تا کۆتایی وەرزەکە لەدەستدەدات.
ئەمشەو لە یاریی گەڕانەوەی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لیڤەرپوول کە یاریی گەڕانەوەی 2-0 بە پاریس سانجێرمان دۆڕاندبوو، میوانداریی یانە فەڕەنسیەکەی کرد.
رێدز بە هیوای ئەنجامدانی ریمۆنتادابوون لەنێو یاریگای ئانفیڵد بۆ پیشاندانی ناسنامەی راستەقینەی خۆیان لە وەرزشە شوومەکەیان. بەڵام لە خولەکی 32 بەهۆی پێکانێکی سەختەوە هوگۆ ئێکیتیكێ گۆڵکاری یانەکەی لەدەستدا و محەمەد سەڵاح جێگەی گرتەوە.
پێکانی ئەستێرە فەڕەنسیەکە کە لە پاژنەی قاچی راستیدابوو، هەر لەنێو یاریگا هەستیپێکرا و لەلایەن یاریزانانی هەردوو یانەوە بە پیشاندانی هاوسۆزی رەوانەی دەرەوە کرا.
بەگوێرەی زۆرێک لە سەرچاوەکان، لەنێویاندا پێگەی ESPN، ئەم وەرزە لەسەر ئاستی یانە بۆ ئێکیتیکێ کۆتایی دێت و تەنانەت رەنگە بۆ مۆندیالیش نەگەڕێتەوە بۆ ریزی هەڵبژاردەی فەڕەنسا.
Ekitike was consoled by PSG and Liverpool players as he was stretchered off the pitch after suffering a non-contact leg injury.
That could be the season and the World Cup for Liverpool’s breakout star 💔 pic.twitter.com/3N0oTl7raA
— ESPN FC (@ESPNFC) April 14, 2026
تیمەکەی ئارنە سڵۆت نەک نەیانتوانی ریمۆنتادا بکەن، بەڵکوو لە خولەکی 72 بارەکەیان لەسەر قورسترکرا کاتێ عوسمان دێمبێلی تۆڕی رێدزی هەژاند. هەمان یاریزان پێش فیکەی کۆتایی گەڕایەوە سەر تۆڕی خاوەن ماڵ و ئەنجامی هەردوو یاریی کرد بە 4-0 و خۆیان گەیاندە چوارگۆشەی زێڕین.



