ئیسپانیا

ئارسەر تووڕەیە لە بارسا و هەڵوێست دەنونێنێت

یاریگا- ئارسەر مێلۆ نیگەرانە لە یانەی بارسێلۆنا و هەڵسوکەوتەکانی یانەکەی و لە یەکەمین کاردانەوەیدا هەڵوێست لە دژی بڕیارەکانی بارسا دەنوێنێت.

ئاڵوگۆڕ پێ کردنی ئارسەر بە میراڵیم پیانیچ لە یانەی یوڤێنتوس، یاریزانە بەڕازلیەکە و خانەوادەکەی پەست کردووە، بە تایبەت دوای ئەوەی کە ناوبروا بە ڕوونی خواستی خۆی بۆ مانەوە لە کامپ نو دەربڕی لە چەندین بۆنەی جیاوازدا. بەڵام خواست و ئامانج و خەونەکانی یاریسازەکە بەس نەبوو بۆ قایل کردنی کارگێڕی و ڕاهێنەری بلاوگرانا کاتێک لە چەند رۆژی ڕابردوودا کیکی سیتین لە پێگە و ئاستی ئارسەری کەم کردەوە بەوەی نەیتوانیوە لەگەڵ بارسێلۆنا خۆی بگونجێنێت.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی کاڵچۆ میرکاتۆ، ئارسەر لە پای ئەو جۆرە لە مامەڵە کردن لەگەڵیدا لەلایەن یانەکەیەوە، نایەوێت ئەو چەند هەفتەی کە دەبێت لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکەدا بیباتە سەر تا وەرزەکە کۆتایی دێت، نایەوێت بەردەوام بێت هەر هێندەی کە یوڤێنتوس گرێبەستە نوێیەکەی ڕادەگەینێت.

دوای یەکسانبوونە تاڵەکەی بارسا بەرامبەر سێڵتاڤیگۆ، یاریزانە تەمەن 24 ساڵانەکە ڕووی کردە شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا بۆ ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکیەکان.

ئارسەر بۆ یوڤی، بەرامبەر بە پیانیچ و 10 ملیۆن یۆرۆ، ڕەخنەیەکی زۆری لەلایەن شارەزایان و هەوادارانی بلاوگرانا لێ کەوتۆتەوە. ئەو ڕێککەوتنەی کە وا بڕیارە لە نزیکترین کاتدا ئاشکرا بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button