ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

سانچۆ دەتوانێت یانەکەی جێبێڵێت

یاریگا
جەیدۆن سانچۆ، یاریزانی ئینگلیزی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا چاوەڕێ دەکرێت وەرزی داهاتوو یانەکەی جێبێڵێت و یانەکەشی مەرجێکی قورسیان بۆ دەستبەرداربوونی هەیە.

رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردووە کارگێری یانەکەی وڵاتەکەیان گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی ئەم هاوینە دەستبەرداری یاریزانەکەیان ببن، بەڵام بەو مەرجەی هەر یانەیەک بیەوێت ئەو یاریزانە بگوازێتەوە، ئەوا پێویستە ١٣٠ ملیۆن یۆرۆیان پێشکەش بکەن کە پێشتر یانەکانی ریال مەدرید و مانچێستەر یونایتد رکابەری گواستنەوەی ئەو یاریزانەیان کردووە.

سانچۆ لە هاوینی ساڵی ٢٠٢٢ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت و ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی لە سەرجەم خول و پاڵەوانتیەکان بەشداری ٤٣ یاریی کردووە و ٢٠ گۆڵ و ٢٠ ئاسیستی تۆمار کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button