ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

کۆتایی ئەم وەرزە پیدرۆ پایتەختی ئینگلتەرا جێ دەهێڵێت و ڕوو دەکاتە پایتەختی ئیتاڵیا

یاریگا- سەرەڕای نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی سەرەتای ئەم هەفتەیە بۆ ماوەیەکی کورت لەگەڵ چێڵسی، بەڵام کۆتایی وەرز پێدرۆ ڕۆدریگێزی یاریزانی یانەکە، پایتەختی ئینگلتەرا بەرە و پایتەختی ئیتاڵیا بە جێ دەهێڵێت.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی سکای سپۆرتس بڵاوی کردۆتەوە، یاریزانە 32 ساڵانەکە گرێبەستێکی دوو ساڵەی بە مووچەی هەفتانەی 50 هەزار پاوەند لەگەڵ ڕۆما واژۆ کردووە، لەگەڵ بژاردەی 12 مانگی زیاتر.

پێدرۆی ئیسپانی ماوەی پێنج وەرزە لە ڕیزەکانی بلووز یاری دەکات لەوەتەی هاوینی 2015 بارسێلۆنای یانەی منداڵی جێ هێشت و ڕووی کردە چێڵسی. توانی لەو ماوەیەدا لەگەڵ شینپۆشەکان توانی پریمەرلیگ و جامی یەکێتی ئینگلتەرا و یۆرۆپالیگ بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button