ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

تۆماس مونیێ پەیوەندی بە دۆرتمۆند دەکات

یاریگا
توماس مونیێ، بەرگریکاری بەلجیکی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا ریزەکانی ئەو یانەیە جێدێڵێت و پەیوەندی بە یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیەوە دەکات.
رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانیا ئاشکرای کردووە بەرگریکارەکەی شازادەکان لەگەڵ یانەکەی وڵاتەکەیان گەیشتووەتە رێکەوتن و وەرزی داهاتوو بۆ ماوەی چوار ساڵ درێسی زەردەواڵەکان لەبەر دەکات و یانەکەی وڵاتەکەیانیش بە هۆی کۆتایی هاتنی گرێبەستی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانە فەڕەنسیەکە، هیچ پارەیەک بۆ ئەم گواستنەوەیە خەرج ناکات.

توماس چوار ساڵ لەمەوبەر لە کلەب بروجی وڵاتەکەیەوە پەیوەند بە پاریس سانجێرمان کرد و 13 گۆڵ و 21 ئاسیستی تۆمار کرد.

Back to top button