ئه‌وروپائیسپانیائینگڵته‌راگرنگترین

مانچێستەر یونایتد 170 ملیۆن بۆ یاریزانێکی بارسێلۆنا خەرج دەکات

یاریگا
کارگێری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ماوەیەکە چاویان لە ئانسۆ فاتی یاریزانە لاوەکەی یانەی بارسێلۆنایە و ئامادەن لە پێناو ئەو یاریزانە پارەیەکی خەیاڵی خەرج بکەن.

رۆژنامەی ئێکس پرێسی ئینگلیزی بڵاویکردووە شەیتانە سوورەکان ماوەیەک لەمەوبەر ئۆفەرێکی 100 ملیۆن یۆرۆییان لە پێناو بەدەست هێنانی هێرشبەرە لاوەکەی بلاوگرانا پێشکەش کردووە، بەڵام ئۆفەرەکە رەتکراوەتەوە و یانە ئیسپانیەکە ئامادەنیە کەمتر لە 170 ملیۆن یۆرۆ وەک مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دەستبەرداری بێت.

ئەو سەرچاوەیە بڵاویشی کردووە یانە ئینگلیزیەکە سورە لەسەر بەدەست هێنانی تواناکانی ئانسۆ فاتی و ئامادەن ئەو پارەیە وەکو مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی خەرج بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button