ئه‌وروپائیسپانیائینگڵته‌را

لیڤەرپوول جارێکی دیکە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئۆسمان دەست پێدەکاتەوە

یاریگا
دوای ئەوەی کارگێری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی سەرکەوتوو نەبوون لە گواستنەوەی تیمۆ ڤێرنەر گۆڵکاری ئەڵمانی یانەی لایپزیگ، ئەمجارەیان دەیانەوێت هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ئۆسمان دێمبێلێ هێرشبەری فەڕەنسی بارسێلۆنا دەست پێ بکەنەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووە یانە ئینگلیزیەکە ئامادەکاری دەکات بۆ دەست پێکردنی گفتوگۆکانیان لەگەڵ هاوتاکانیان لە بارسا، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە هەردوولا لەسەر ئەم بابەتە کۆببنەوە و پێدەچێت بلاوگرانا بەرامبەر ٥٠ تاوەکو ٦٠ ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری یاریزانەکەیان ببن.

دێمبێلێ دوای پەیوەندی کردنی بە بارسا بە هۆی پێکانە یەک لە دوا یەکەکانی نەیتوانیوە ئاستە راستەقینەکەی پێشکەش بکات، لەبەر ئەوەیە کە یانەکەی ئامادەیە دەستبەرداری بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button