فه‌ره‌نساگرنگترین

دێمبێلی: خەونەکەمم بەدیهات، لە بارسێلۆنا ئازارێکی زۆرم چەشت

یاریکردن لەگەڵ ئینێستا و مێسی شتێکی باوەڕپێنەکراو بوو.

یاریگا –

عوسمان دێمبێلی ده‌ڵێت: لە سەرەتای په‌یوه‌ندیكردنم به‌ بارسێلۆنا چەندین ساتی سەختم تێپەڕاندووە، لویس ئێنریکیش هۆکارێکی بەهێز بووە بۆ ئەوەی په‌یوه‌ندی به‌ پاریس سان جێرمان بكه‌م.

دێمبێلی، لە لێدوانەکانێك بۆ رۆژنامەی لۆ پاریزیانی فەرەنسی گوتی، لە بارسێلۆنا ئازاری زۆرم چەشت، بە ساتی زۆر سەختدا تێپەڕیم، لەگەڵ تێپەڕبوونی كات هەموو شتێک باشتر بوو، لەم ساڵانەی دوایش لە کامپ نو زۆر شت گۆڕاوە.

یاریزانه‌ فه‌ڕه‌نسیه‌كه‌ باسی له‌وه‌شكرد، لە کۆتایی وەرزی دووەمم لەگەڵ بارسا راهێنەرێکی جەستەیی تایبه‌تم گرت، ئەو زۆر شتی لە یاریگا و لە ژیانمدا گۆڕی، لە مەشق و راهێنان و ڕۆژانی پشوودا مه‌شقه‌مان دەکرد، ئەو یارمەتیم زۆریدام، لەگەڵ خۆم هێناومه‌ بۆ پاریس.

روونیشیکردەوە، سروشتی پەیوەندییەکەم لەگەڵ لویس ئێنریکی نزیکەی هەمان شتە لەگەڵ چاڤی، ساتی سەرسوڕهێنەرم لەگەڵ چاڤی بەسەر برد، ئەو ئامۆژگارییەکی زۆری پێدام و زۆر متمانەی پێکردم، به‌ڵام دەمێکە لویس ئێنریکی دەناسم، كاتێك له‌ رێن بووم ئەو منی ده‌ویست ، زۆر دڵخۆشم کە وەک راهێنەر لە پاریس بوونی هەیە.

سەبارەت بە ئەزموونی لەگەڵ بارسێلۆنا گوتی، لیۆنێل میسی و گواردیۆلا و ئینێستا وایان لێکردم بارسێلۆنام خۆشبوێت، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​هەمیشە خەونم بەوە دەبینی لەوێ یاری بکەم، کاتێک گرێبەستم لەگەڵ بارسا کرد، خه‌ونه‌كه‌م به‌دیهات، یاریکردن لەگەڵ ئینێستا و مێسی شتێکی باوەڕپێنەکراو بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button