ئیتاڵیابازاری گواستنەوەگرنگترین

ناپۆلی داوای بڕه‌پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی له‌ لیڤه‌رپوڵ ده‌کات بۆ فرۆشتنی ئینسینی

یاریگا- یانه‌ی ناپۆلی ئیتاڵی بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ لۆرێنزۆ ئینسینیی ئیتاڵی و هێرشبه‌ری یانه‌که‌ی بۆ یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی داوایه‌که‌ی زه‌حمه‌تی هه‌یه‌، که‌ ١٥٠ ملیۆن یۆرۆی له‌ سوور پۆشه‌کانی ئینگڵته‌را ده‌وێت.

ئه‌م داوایه‌ی ناپۆلی دوای ئه‌وه‌ دێت یانه‌ ئینگلیزیه‌که‌ گرێبه‌ستێکی ٦١ ملیۆن پاوه‌ندی خسته‌ به‌رده‌م به‌رپرسانی ناپۆلی بۆ کڕینی ناوبراو، به‌ڵام هه‌رزوو گرێبه‌سته‌که‌ ڕه‌تکرایه‌وه‌ به‌هۆی که‌می ڕێژه‌ی پاره‌که‌.

له‌م باره‌یه‌وه‌ هه‌ژماری ڕۆژنامه‌ی باوه‌ڕپێکراوی (La Repubblica)ی ئیتاڵی ئاشکرایکردووه‌، یانه‌ ئیتاڵیه‌که‌ به‌ لیڤه‌رپوڵی ڕاگه‌یاندووه‌، ئه‌گه‌ر ئینسینیتان ده‌وێت ده‌بێت ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ بده‌ن ئه‌گینا ده‌بێت ئه‌و یاریزانه‌ له‌بیربکه‌ن.

لۆرێنزۆی ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵان ماوه‌ی ٨ وه‌رزه‌ به‌درێسی ناپۆلی یاریده‌کات و له‌کۆی ٢٨٩ یاریش ٧٣ گۆڵی بۆ ئه‌و یانه‌یه‌ تۆمارکردووه‌.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close