ئیسپانیا

کۆتینهۆ : زۆر سوپاسی میسی دەکەم

یاریگا- لە شەوێکی دیکەی مێژوویی یانەی بارسێلۆنا بە نیودەرزەن گۆڵ ڕیمۆنتادای بەسەر یانەی سێڤییاکرد و خۆی گەیاندە قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا .

لەکاتێکدا بەدرێژایی ئەم وەرزە لەکۆی 30 یاریدا یاریزانی بەرازیلی یانەی بارسێلۆنا کۆتینهۆ تەنیا 6 گۆڵی تۆمارکردبوو ، لیۆنێل میسی لێدانە سزاکەی پێشکەشی ئەو یاریزانە کرد و ئەویش توانی گۆڵی پێ تۆماربکات و دواتریش گۆڵی سێهەمی یانە کەتەلۆنیەکەی تۆمارکرد .

دوای یاریەکەش لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا کۆتینهۆ وتی ” سوپاسی میسی دەکەم چونکە ئەو لێدانە سزایەی پێشکەش کردم ، ئەوی دووبارە سەلماندیەوە چەندە گەورەیە .

ڤیدیۆی لێدانەکەی ببینە :

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close