یاریگا: لۆكا مۆدریچ، ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید باس لە ڕۆشتنی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەكات لە یانەكەیان و پێی وایە لەدەستدانێكی گەورە بووە بۆ یانە شاهانەكە.
لە لێدوانەكانیدا بۆ ڕۆژنامەیەكی ئیتاڵی ئەستێرە كرواتیەكە ووتی: ڕۆشتنی ڕۆنالدۆ زیانێكی گەورە بوو بۆ ئێمە، كەسایەتی و گۆڵەكانیمان لەدەستدا، ئەو هەموو كات بردنەوەی دەویست، ئەو كەسایەتیەكی 10 لەسەر 10بوو ، خاوەنی دڵێكی گەورەیە، هەموو كات ئامادەیە هاوكاریت بكات.
هەروەها ڕای خۆی سەبارەت بە پاڵێوراوەكانی ئەم وەرزەی چامپیۆنسلیگ ووتی:پاریس پاڵێوراوێكی بەهێزە ، بێگومان بارسێلۆنا و بایرنیش، هەروەها سیت و ڕیاڵ كامیان بگەنە قۆناغی داهاتوو بێگومان پاڵێوراون شان بە شانی ئەتلەتیكۆ مەدرید.