ئیتاڵیائیسپانیا

پاولۆ دیبالا باسی باشترینی جیهان و یاریەكەی ئەتلەتیكۆ دەكات لە خولی یانە پاڵەوانەكان

یاریگا- پاولۆ دیبالا هێرشبەری یوڤێنتوسی ئیتاڵی لە ساتی ڕۆشتن بۆ سعودیە بەمەبەستی ئەنجامدانی یاری سوپەری ئیتاڵی بەرامبەر میلان باسی باشترینەكان و یاریەكەی ئەتلەتیكۆ دەكات لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

یاریزانە ئەرجەنتینیەكە لەوەڵامی باشترین یاریزاندا ووتی:” هەموو كات ووتومە میسی و ڕۆناڵدۆ لە یەك ئاستدان، نەیمار ئەتوانێت شتانێكی جوان بكات هەروەها مباپیش ، بەڵام ڕۆناڵدۆ و میسی ژمارە یەكی جیهانن”

هەروەها سەبارەت بە یاری ئەتلەتیكۆ ووتی” ئەوان ڕكابەرێكی سەختن ، ئەبێت وریا بین و بە باشی خۆمان ئامادە بكەین”.

یاریزانە تەمەن ٢٥ ساڵەكە لە ٢٣ یاری ئەم وەرزەدا ٧ گۆڵی تۆمار كردووە .

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close