ئیتاڵیا

گۆڕانکاری بەرچاو لە یاساکانی جامی ئیتاڵی کرا

یاریگا- لە دوای بڕیاردان لەسەر دەست پێکردنەوەی یارییەکانی خولە ناوخۆییەکان و جامەکان، چەند گۆڕانکارییەک بڕیار لەسەر درا.

ئەمڕۆش ڕابیتەی خولی ئیاڵیا بڕیاری دا لەسەر چەند گۆڕانکارییە لە یارییەکانی جامی ئیتاڵیا کە بە یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی دەست پێ دەکاتەوە.

بە گوێرەی بەیاننامەی فەرمی کە ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە، بۆ یارییەکانی ئەو قۆناغە پەیڕەوی بە یاسای کاتی زیادکراو ناکرێت و لە بری ئەوە، ڕاستەوخۆ دوای دوو گێمی یاساییی پەنا دەبرێتە بەر لێدانە یەکلاکەرەوەکان.

هەروەها فیناڵی جامەکەش، تەنها یەک یارییە و کار بە یاسای چوون و گەڕانەوە ناکرێت. بۆ ئەوەش یاریگای ئۆڵپیکۆی ڕۆما دەستنیشان کراوە.

وا بڕیارە یارییەکانی جام لە 12ی ئەم مانگە دەست پێ بکاتەوە کە تێیدا لە یاری چوون میلان و یوڤی 1-1 یەکسان بوون و ئینتەریش لە یاریگای خۆیدا بە گۆڵێکی بێ وەڵام بە ناپۆلی دۆڕا. هەرچی  سێریائەیە لە 20ی هەمان مانگ دەست پێ دەکاتەوە.

Back to top button