ئه‌وروپا

“ڕۆناڵدۆ لە فیشە و بلیاردیش هەر باشترین بوو”

یاریگا- هاوتیمیەکی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە وەسفی ئەفسانە زیندووەکەی پورتوگالدا دەدوێت و بە مایکڵ جۆردانی ئەفسانەی باسکەی ئەمریکای بەراورد دەکات.

ڕۆدیگۆ تێیۆ، کە هاوتیمی ڕۆناڵدۆ بوو لە سپۆرتینگ لیسبۆنی، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ڕیکۆرد-ی پورتوگالی دەڵێت: “من دەرفەتی ئەوەم هەبووە لەگەڵ تۆپانچییەکی دیاردەی وەک ڕۆناڵدۆ یاری بکەم. ئاوەزی کریسیتیابۆ لەو سەردەمە، بە تەواوەتی جیاواز بوو لە هی 17 ساڵانێک. یاری فیشەمان دەکرد، ئەو باشترین بوو. یاری بلیاردمان دەکرد ئەو هەر باشترین بوو. دەچووینە هۆڵی ئاسن، ئەوەی لە هەموان زیاتری بەزر دەکردەوە، هەر ڕۆناڵدۆ بوو. ڕێک مایکڵ جۆردانی بیر دەخستمەوە. لە هەموو شتێکدا مرۆڤێکی کێبڕکێکارە. تەنانەت لە ڕۆژی یارییەکەشدا هەر مەشقی تاکەکەسی خۆی ئەنجام دەدا.”

دۆن ڕۆناڵدۆ پێش ئەوەی ساڵی 2003 ڕوو بکاتە مانچستەر یونایتد، بۆ ماوەی وەرزێک لە سپۆرتینگ یاری دەکرد. زۆرێک لە هاوڕێیانی ئەو وەختەی، باس لە کۆشش و هەوڵدانە لێ نەبڕاوەکانی دەکەن تا بگاتە ئەو ئاستەی کە پێی گەیشت.

بابەتی زیاتر

Back to top button