یاریگا

“بە تەنیا هەر ئەوەندەت پێ دەکرێت.”

یاریگا- دوای ئەوەی یڤێنتووس لەسەر دەستی لیۆنی فەڕەنسی لە قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ کرایە دەرەوە، ئیلمای خوشکی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هاتە دەنگ و بە پۆستێک پاڵپشتی لە براکەی کرد و هێرشی کردە سەر یانەکەی.

ئیلما لە ئینستاگرامی خۆیەوە نووسی: “تۆ باشترین بوویت لە هەموویان. شانازیمە کە تەماشای یاری کردنت و خۆ-تەرخان کردنەکانت دەکەم. بەڵام بە داخەوە کە بە تەنها هەموو شتێکت پێ ناکرێت. ئەوە مەحالیشه. تۆ بە خۆت دەزانیت کە تۆپی پێ چۆنە، بەڵام دەبێت بیریشت بێت کە باشترین بوویت، وە هێشتا هەر خۆت باشترینیت.”

لەو یارییەدە ئەگەرچی یوڤی 1-2 بە دوو گۆڵی دۆن براوە بوو، بەڵام ئەوە بەس نەبوو کە ڕکابەرە فەڕەنسیەکەی تێپەڕێنێت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی.

بابەتی زیاتر

Back to top button