ئینگڵته‌را

ڕۆناڵدۆ هۆتێلێک لە شاری مانچستەر دەکاتەوە

یاریگا- لە درێژەی پرۆژە بازرگانییەکانی بەدەر لە وەرزش، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئوتێلێک لە شاری مانچستەر دەکاتەوە.

ئوتێلە گرانبەهاکە، کە لە ئێستادا ئامادەکاری بۆ دەکرێت، دەکەوێتە ناوەڕاستی شاری مانچستەر و دەڕوانێت بەسەر باخچەی بیکادیلی بەناوبانگ.

چاوەڕوان دەکرێت کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ خۆی لە ڕێوڕەسمی بەردی بناغەی ئوتێلەکەدا “بیستانا CR7 ئامادەبێت کە سەرەتای ساڵی 2023 دەست دەکرێت بە کارکردن تێیدا.

بەوەش دۆن دەبێتە خاوەنی حەوتەمین ئوتێل بە ناوی بیستانا کە پێک دێت لە 151ژوور، کافتریا و هۆڵی وەرزشی.

بابەتی زیاتر

Back to top button