ئیتاڵیا

فیلیپی میلۆ: ئەگەر یوڤی پەیوەندیم پێوە بکەن بۆ یاری کردن لەگەڵ رۆناڵدۆ ئەوا دەگەڕێمەوە

یاریگا- فیلیپی مێلۆی بەڕازیلی دوای چەند ڕۆژ لە شەڕە توانجەکەی لەگەڵ جیۆرجیۆ کیلینی کاپتنی یوڤێنتوس، بە لێدوانێکی جیاوازترەوە هاتەوە نێو باسی میدیاکان.

لە تازەترین لێدوانی ئەو یاریزانەدا، باس لەوە دەکات ئەگەر هاتوو یوڤی پەیوەندی پێوە بکەن، ئەوا دەگەڕێتەوە. مێلۆ گوتی: “ئەگەر یوڤی پەیوەندییم پێوە بکات تا لە پاڵ ڕۆناڵدۆ یاری بکەم، ئەوە دەگەڕێمەوە.”

ئەوە لە کاتێکدایە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە ئەنجامی توانج و توانج وەشاندن لەگەڵ کیلینی، مێلۆ خۆی وەک هاندەرێکی هەمیشەیی ئینتەر میلان وەسف کرد.

سەبارەت بە شێوازی یاریکردنیشی کە وەک یاریزانێکی توند و بە زەبر دەناسرێت، گوتی: “لێدان لە یاریزان؟ خۆ من بەس ئەوە نیم. من ئەوەش بووم  ئەسیستم بۆ ڕۆبینهۆ دەکرد، لە مۆندیالی 2010 بەرامبەر هۆڵەندا. کە لای من ڕۆبینهۆ یەکێکە لە هەرە باشترینەکان. خەڵکی کە ناوی من دەبیستن، تەنیا بیر لەوە دەکەنەوە من شەقوەشێنێکم. خۆ من بۆ ئەوە نەچوومە یوڤی و ئینتەر و فیورێنتینا و گالاتەسەرای تەنها لەبەر ئەو لێدانانەی ناو یاریگا ئەنجامم دەدا. من لە کاروانی وەرزشیی خۆمدا 15 نازناوم بردۆتەوە. بۆیە تایبەتمەندێتی ترم هەیە.”

مێلۆ لە ئێستادا تەمەنی 37 ساڵە و لەگەڵ پاڵمێراسی وڵاتەکەیدا یاری دەکات. پێشتر لە یانەکانی فیورێنتینا، یوڤێنتوس و ئینتەر میلان و گالاتەسەرای یاری کردووە یەک لە دوای یەک.

بابەتی زیاتر

Back to top button