عێراق

موهەنەد قاسمی ناوبژیوان سوپاسی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا دەکات

یاریگا- موهەنەد قاسمی ناوبژیوانی عێراقی و نێودەوڵتی، پێزانینی هەیە بۆ خەمخۆریی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا.

موهەنەد چەند ڕۆژێکی کەم لەمەوبەر دەرکەوت دووچاری ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، بەو هۆیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا و خرایە دابڕگەی کەسییەوە.

لە لێدوانێکیدا بۆ پێگەی “کووورة” ئەو ناوبژیوانە دڵنیایی دا: “سوپاس بۆ خودوا ئێستا بارودۆخی تەندروستیم باش و جێگیرە. سوپاسی شێخ سەلمان بن ئیبراهیم، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا دەکەم کە لەو کاتەوەی خراومەتە کەرەنتینەوە، بەردەوام لەسەر ئاستی کەسیی پەیوەندی و هەواڵپرسینی هەبووە لە بارەی تەندروستیمەوە. ئەوەش کاریگەری ئەرێنی زۆری لەسەر لایەنی دەروونیم هەبوو، بۆیە قەرزاری ئەو دەستپێشخەرییەی شێخ سەلمانم.”

بابەتی زیاتر

Back to top button