ئه‌وروپا

کەنەڤارۆ: هەرگیز مارادۆنا بە یاریزانیتر بەراورد ناکەم

یاریگا- پاولۆ کەنەڤارۆ، وەک زۆرێکیتر لە ئەفسانە و ئەستێرەکانیتر خۆی دا لە وەڵامی بەراوردکاریی نێوان لیۆنێل مێسی و مارادۆنا.

بەرگریکارەکەی پێشووتری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و براوەی جامی جیهانی 2006 بۆ سکای سپۆرتس قسەی کردووە و لەو بارەی مێسی و بەراوردی بە مارادۆنا دەڵێت: “بۆ نەوەی نوێ، مێسی یەکێکە لە باشترینەکان. بەڵام مارادۆنا جیاواز بوو، چونکە تۆپی پێ بۆ خۆی هەر جیاواز بوو. لە یارییەکاندا بەردەوام لێیان دەدا بەڵام هەمیشە کۆنترۆڵی خۆی دەکرد و زۆر توندوتۆڵ بوو. مێسی لە لووتکەدایە بەڵام مارادۆنا جیهانێکیتر، بە هیچ یاریزانێکیتری بەراورد ناکەم. من هەرگیز پێلێم نەبینی بوو، بەڵام بۆ حەوت ساڵ بۆ هەموو یارییەک سەیری مارادۆنام کردووە.

ئەفسانەکەی هێڵی بەرگری و براوەی باڵۆند دۆر گوتیشی: “مارادۆنا یەکێک نییە لە باشترینەکان، بەڵکوو ئەو باشترینە.”

بابەتی زیاتر

Back to top button